رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی ئەو هاونیشتمانیانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 16 کەس. لەو ژمارەیە یەک کەسیان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە چووەتە سعودیە.
رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای ئەوەی بۆ چوار رۆژ ون ببوو، ئەمڕۆ ئاشکرا بوو کە حاجییەکی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردسان لەکێوی عەرەفە گیانی لەدەستداوە.
ئەو حاجییەی گیانی لەدەستداوە ناوی خورشیدە فەرەج حەمەئەمینە و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانەوە نەچووەتە سعودیە.
خورشیدە حەمەئەمین دانیشتووی شاری سلێمانی بوو؛ هەر ئەمڕۆ لە شارەکە پرسەی بۆ دادەنرێت.
ئەم ساڵ 4685 هاونیشتمانی بۆ حەجکردن چوونەتە سعودیە؛ لەو ژمارەیە 1460 کەسیان بە رێگەی وشکانی رۆیشتوون.
لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە رێکارەکانی گەڕاندنەوەی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ