وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی چەند وەزارەتێکی بڵاوکردەوە

19-06-2023
ئاکار بەختیار @Akarbakhtyar
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ، دارایی و ئابووری و یەکەی 70 و 80ـی هێزەکانی پێشمەرگەی بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکە، یەکەکانی 70 و 80 سبەی سێشەممە مووچە وەردەگرن.
 
خشتەکەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، بەمشێوەیە:
 
- رۆژی سێشەممە 20-06-2023 مووچەی یەکەی 70 و 80ـی هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
- رۆژی چوارشەممە 21-06-2023 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
- رۆژی پێنجشەممە 22-06-2023 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.
 
هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگانەی هەموو وەزارەت و فەرمانگە و دامودەزگاکانی بەیەکەوە بڵاودەکردەوە، بەڵام لەم چەند رۆژەی دواییدا لیستەکەی بە بەش بەش بڵاودەکاتەوە؛ پێشتریش رایگەیاندبوو کە رۆژی یەکشەممە، 18-06-2023، بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەکرێت.
 
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دوای ئەوە دێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 15-06-2023، لە رێگەی بانکی رەشیدەوە بڕی 400 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی بانکی ناوەندیی عێراق.
 
رۆژی، 11-06-2023، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق رەزامەندی دا بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ئەو پارەیە وەکو قەرز بە هەرێمی کوردستان دەدرێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ بدات. 
 
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگێکی مووچەخۆران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 940 ملیار دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مانگێکە بەغدا پارەی بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نەناردووە؛ کەی دەینێریت؟

ئەمڕۆ مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر دوایین بڕە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە بەغدا ناردبێتی. بەرپرسێک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەوڵ بۆ ناردنی پارە دەستیپێکردووە.