رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی سێ تۆن خورمای عێراقی لەنێودەبەن.
راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 19ی نیسانی 2022 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت لە عەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر سێ تۆن خورمای عێراقیدا گرتووە کە لەلایەن کۆمپانیای هەمساوە پشکنینی بۆ کراوە و "ئەنجامەکەشی دەرکەوتووە بەهۆی گەشەکردنی کەڕو و بەکتریای زیانبەخش تێیدا شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە."
وەکو لە راگەیێندراوی قایمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی خورماکە لەنێودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی داوا دەکات، "لهكاتی ههبوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قایمقامیهتی سلێمانی و لیژنه هاوبهشهكان، پهیوهندی به ژماره مۆبایلی (07708677777)ـهوه بكهن."
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە خورمای هاوردەکراوی قاچاخ کە لە دەروازە سنورییەکانەوە بەشێوەی نایاسایی داخڵکراون و زۆرینەی ئەو خورمایانە لە پشکنینی تاقیگەیی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرناچن. پێشتر رووداو لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆی 69 جۆری خورما لە سلێمانی، 62 جۆریان لە تاقیگە دەرنەچوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ