رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاونیشتمانییان ناتوانن لە رێگەی ڤیزەی ساڵانە حەج بکەن، "هەر کەسێک لە سعودیە بە نایاسایی فەریزەی حەج جێبەجێ بکات دەدرێتە دادگە."
ئەمڕۆ یەکشەممە 19-2-2023، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییان ناتوانن لە رێگەی ڤیزەی ساڵانەوە حەج بکەن، "هەرکەسێک لە سعودیە بە نایاسایی فەریزەی حەج جێبەجێ بکات، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، سعودیە لە رۆژی عەرەفەدا رێکاری ئەمنی زۆر چڕدەکاتەوە."
کاروان ستوونی رایگەیاند: کۆمپانیاکان بە مەبەستی گەشتیاری یاخود بازرگانی، ڤیزەی ساڵێک دابین دەکەن بۆ هاونیشتمانییان و پێیان دەڵێن، دەتوانن حەجی پێ بکەن. "هاونیشتمانییان ئاگادار دەکەینەوە کە ساڵی داهاتوو دەست دەکرێت بە ناونووسین بۆ حەجکردن و بەشێوەی ئۆنلاین ناو تۆمار دەکرێت و بە ئامادەبوونی دادوەر ناوەکان هەڵدەبژێردرێت."
ماوەیەکە چەندین کۆمپانیا، ڤیزەی ساڵانە بۆ هاونیشتمانییان دابین دەکەن و پێیان دەڵێن، "دەتوانن حەجی پێبکەن." حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان ئاگاداری هاونیشتمانییان دهکاتەوە كه رێكاری یاسایی بهرامبهر به ههر كهس و كۆمپانیایهك دهگرنهبهر كه بهمجۆره ڤیزە بە خەڵک بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ