داخستنی دەروازە سنوورییەکان ژیانی بەشێک لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەخت کردووە

20-02-2022
دەروازەی سنووری لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان
دەروازەی سنووری لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکان گەورەترین دەرفەت بۆ سەرچاوەی بژێوی خەڵکی گوندی بێژوێ بوو؛ گوندێک لە ناوچەیەکی بنبەستی جوگرافیایی لەنێوان سنووری سەردەشت و قەڵادزێ. هەڵبەت گوندەکانی دیکەی ناوچەی ئالان هەر ئەم رەوشەیان هەیە. بەڵام 4 ساڵە دەروازە نیمچە فەرمییە سنوورییەکان داخراون، کە رۆژانێک خەڵک کاڵا و کەلوپەلیان لێیانەوە دەگواستەوە
 
ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی ئابووریی قووڵیان هەیە؛ کارگە و کارخانەیان لێ نییە، کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی پەرەسەندووشیان نییە. دانیشتووانەکەیان بەدرێژایی ساڵانێکی زۆر پشتیان بە سنوورەکان بەستبوو، بۆیە داخستنی لەناکاوی دەروازە سنوورییەکان دانیشتووانی هەردوو دیوی سنووری رووبەڕووی کێشە کردەوە.
 
داخستنی دەروازە سنوورییە نیمچە فەرمییەکان کاریگەریی دیکەی هەبووە، لەوانەش کۆڵبەری لە رێگە دژوار و مەترسیدارەکان و کۆچی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان.
 
لە شارێکی بچووکی وەک سەردەشت، بەگوتەی کەمال حوسێن پوور، پەرلەمانتار، لە 5 مانگی کۆتایی ساڵی 2020دا هەزار کەس لەو شارەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی دیکە کردووە. ئەم رەوتە هێشتا درێژەی هەیە.
 
لەم ساڵانەدا کە رەوشی ئابووری خراپتر بووە، هەڵاوسان بەرزبووەتەوە، هەموو شت گرانتر بووە، داهات کەمبووەتەوە، ئاستی توانای کڕینی خەڵک دابەزیوە، دۆخی ژیانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان خراپتریش بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی مۆبایلەکە.

یەکەم کارگەی مۆبایل لە هەولێر دەستی بە بەرهەمهێنان کرد

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر دامەزراوە و دەستی بە بەرهەمهێنانی مۆبایل کردووە، بڕیارە ئەم مانگە یەکەم نموونەی مۆبایلی زیرەک بخاتە بازاڕەکانەوە.