رووداو دیجیتاڵ
نرخی تەبەقێک هێلکە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار دینار بەرز دەبێتەوە.
هەر کارتۆنێک هێلکە 12 تەبەقی تێدایە. ئەردەڵان ئیبراهیم، خاوەنی مارکێتی هەرزان بازاڕ لە هەڵەبجە ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تەبەقێک هێلکە لە دووکانەکاندا بۆ 5000 دینار بەرزبووەتەوە.
سەرەتای ئەم مانگە تەبەقێک هێلکە لە دووکانەکاندا بە 4000 دینار بوو.
بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە بازاڕەکانی کۆفرۆشیدا کارتۆنێک هێلکە بە 54 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
لە دهۆک بە کۆ نرخی هێلکە هەرزانترە. میلەت زیکری، سەرۆکی لیژنەی چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتیی دهۆک ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، نرخی کارتۆنێک هێلکەی 25 کیلۆیی 51 هەزار دینارە.
نرخی هێلکە لە جیهاندا بەرزبووەتەوە. بەپێی نووسینگەی ئاماری ئەمریکا، نرخی هێلکە لەو وڵاتە لە مانگی 7ی ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو 19.1% بەرزبووەتەوە.
لە هەرێمی کوردستان 33 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەن کە رۆژانە 13 بۆ 14 هەزار کارتۆن هێلکە بەرهەمدەهێنن کە ساڵانە بەرهەم دەگاتە نزیکەی سێ ملیار هێلکە.
دابەشبوونی پڕۆژەکانی هێلکە لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
- هەولێر: 15 پڕۆژە
- سلێمانی: 11 پڕۆژە
- دهۆک: 5 پڕۆژە
- گەرمیان: 2 پڕۆژە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ