ئەم مانگە کارەبای نیشتمانی لە شەو و رۆژێکدا 10 کاژێر کەمتر بووە

18-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەم مانگە کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاژێری شەو و رۆژدا لە زۆرینەی شارەکان، 10 کاژێر کەمتر بووە.
 
غالب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت، "لە چەند رۆژی رابردوودا تێکڕا 9 کاژێر بۆ 9 کاژێر و نیو کارەبای نیشتمانی دراوەتە هاوبەشان".
 
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی سەرپەرشتیی کۆنترۆڵی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینیش دەکات. غالب محەممەد دەڵێت، کارەبای ئەو سنوورەش هاوشێوەی سلێمانی، 9 کاژێر بۆ 9 کاژێر و 30 خولەک بووە.
 
لە هەولێر هەبوونی کارەبا بەگوێرەی گەڕەکەکان دەگۆڕدرێت. گەڕەک هەیە نزیکەی 10 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە، بەڵام گەڕەکیش هەیە کەمتر کارەبای پێ دەدرێت.
 
بەرپرسێکی باڵای کارگێڕی لە هەولێر ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "لە هەرێمی کوردستاندا هەولێر کەمترین کارەبای هەیە و لە دابەشکردنی کارەبادا هیچ رەچاوێکی شارەکە نەکراوە".
 
لە شاری هەڵەبجە و دەوروبەری لە هەفتەی رابردووەوە رۆژانە 9 کاژێر کارەبای نیشتمانی دراوەتە هاونیشتمانیان.
 
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان مانگی پێشوو 12 بۆ 13 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبوو. ئالان ئەرکان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، ئێستا رۆژانە 11 کاژێر کارەبا دەدەنە هاوبەشانیان.
 
لە هەرێمی کوردستان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا موەلیدە تایبەتەکان کارەبا بۆ هاوبەشانیان دابین دەکەن.
 
لە هەرێمی کوردستان 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا پێویستی بە زیاتر لە 6 هەزار و 500 مێگاوات هەیە؛ ژمارەی هاوبەشانی کارەباش یەک ملیۆن و 900 هەزاری تێپەڕاندووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''