شاندی حاجییان: 15 حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە مەککە گیانیان لەدەستداوە

18-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژمارەی ئەو هاونیشتمانیانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە بۆ 15 کەس بەرزبووەوە؛ لەو ژمارەیە یەک کەسیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە چووەتە سعودیە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 18-06-2024، رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئەمڕۆ 15 حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە 14یان لە دەرەوەی رێکارە فەرمییەکان و بە ڤیزەی یەک ساڵی چوونەتە سعودیە.
 
ئەم ساڵ 4685 هاونیشتمانی بۆ حەجکردن چوونەتە سعودیە؛ لەو ژمارەیە 1460 کەسیان بە رێگەی وشکانی رۆیشتوون.
 
لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە رێکارەکانی گەڕاندنەوەی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
 
لە حەجی ساڵی 2023ـدا چوار هەزار و 685 هاونیشتمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 720ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''