رووداو دیجیتاڵ
راگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووریی زانکۆی سەلاحەدین کۆچی دواییکرد.
زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. دلێر موسا، راگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری رادەگەیێنین".
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، د. دلێر موسا ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد.
هەر ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری دکتۆر دلێر موسا کرد.
د. دلێر موسا لە 27-05-2023 وەک راگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووریی زانکۆی سەلاحەدین دەستبەکاربوو، دوای چەند مانگێک تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو، تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەکەوە کۆچی دواییکرد.
دلێر موسا لە 10-09-1974 لە سنووری هەولێر لەدایکبوو، ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو و باوکی سێ منداڵ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ