حکومەت لەدانەوەی پێشینە و قەرزەکانی شەهیدانی شەڕی داعش خۆشبوو

18-06-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن شەهید
A+ A-
رووداو - هەولێر

وەزارەتی دارایی  و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراویکدا رایگەیاند، کە حکومەت لە سەرجەم ئەو پێشینانەی لە ئەستۆی شەهیدانی بەرەنکانی جەنگی دژ بە تیرۆرن خۆشبوو.

شەهیدانیش بەپێی راگەیەندراوەکە : پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هاووڵاتیانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی راژەی شارستانی دەگرێتەوە کە " لەشەڕی دژی تیرۆر شەهیدبوون" و قەرزە حکومییەکانیش: پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە و سندوقی نیستەجێبوون دەگرێتەوە.
 
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پێشمەرگەش، ژمارەی شەهیدانی شەڕی داعش گەیشتووەتە هەزار و 205 شەهید

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە