رووداو دیجیتاڵ
لە رووبارێکدا لە سنووری سحێلا کوڕ و کچێک خنکان. بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، هەردوو کەسەکە کوردن و تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
رووداوەکە لە گوندی گوزگیران لە سنووری سحێلا روویداوە. رائید جەمال هەسن خەلیل، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "منداڵێکی یەک ساڵی کوڕ کەوتووەتە نێو ئاوەوە، کچێکی 18 ساڵ بۆ رزگارکردنی چووەتە نێو ئاوەکە و هەردووکیان خنکاون."
شوێنی رووداوە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، بەڵام بەرگریی شارستانیی زاخۆ تیمیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ گوتیشی، "ئەوەی زانیومانە کچ و کوڕەکە خوشک و برا نین، بەڵام پێدەچێت خزمی نزیکی یەکدی بن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ