رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێتە چەک. نوێنەرێکیان دەڵێت، دوای ئامادەکردنی چەکەکە، لەم هەفتەیەدا کار بۆ دابەشکردنی پارەکە دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە سبەی شایستە داراییەکانیان بۆ مانگی دوو بکرێتە چەک.
کارۆخ عەبدوڵڵا گوتیشی، دابەشکردنی مووچەی وانەبێژان بەهۆی دواکەوتنی خشتەوە لەلایەن پەروەردەکانەوە دواکەوتووە. گوتیشی، "دابەشکردنی مووچەکە پێدەچێت لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بێت."
سەرەتای مانگی رابردوو تاوەکو 8ی ئەو مانگە، وانەبێژان دوو مووچەیان وەرگرت، یەکێکیان بۆ مانگی 12ی پار و ئەوی دیکەش مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ بوو.
بەگوێرەی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، مووچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ