نەورۆزی ئەمساڵ گەشتیاران روو لە ئێران دەكەن

18-03-2016
تەرزە عەبدوڵڵا
.....
.....
نیشانەکردن نەورۆز سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

تووندکردنەوەی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، ژمارەی گەشتیارانی بۆ ئەو وڵاتە کەمکردووە، گەشتیارانی باشووری کوردستان کە نەورۆزی رابردوو دەچوونە تورکیا، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ئاڕاستەیان بەرەو ئێران گۆڕیووە.

بەهۆی داواكردنی ڤیزاو ئەو رێوشوێنە نوێیانەی بۆ گەشتكردن بۆ وڵاتی توركیا گیراونەتەبەر، بەشێك لەگەشتیاران بۆ جەژنی نەورۆز دەچنە وڵاتی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، هاوكات پێیانوایە تێچووی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران لەم كاتەدا كەقەیرانی دارایی هەیە زۆرترە لەچاو وڵاتانی دیكە.

گەشتوگوزاری سلێمانی هەرچەندە دڵخۆشنین بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی كە بۆ بەسەربردنی جەژنەكانی نەوزرۆز و بەهار روو لەباشووری كوردستان دەكەن، بەڵام دڵنیان لەوەی ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەوڵاتی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دێنە باشووری كوردستان، زۆر زیاترن لەو گەشتیارانەی لێرەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن.

بەپێی ئاماری گەشوگوزاری سلێمانی لەساڵی 2015 دا 34 هەزار و 730 گەشتیار روویان لەسنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، ئەو ئامارەش ژمارەی ئەو گەشتیارانەیەی لە هۆتێل و مۆتێل وهەوارگە گەشتیارییەكاندا ماوەتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە