کوردستان
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن کۆبووەوە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
رۆژی شه‌ممه 18-02-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن له ميونشن کۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى "سڵاو و رێزی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردنی به نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند." هەروەها ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن و كاركردن بۆ فراوانكردنى چالاكيى بازرگانى و ئابوورى له‌نێوان هه‌ردوولادا بيروڕايان گۆڕييهوه.
دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هاوئاهەنگی وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسيكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ