رووداو دیجیتاڵ
هەرێم دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، ئەمشەو هەینی، 17-12-2021 هاونیشتمانییەک بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا.
هەرێم دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق، ئەمڕۆ هەینی 17/12/2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 08:45 خولەک ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی گیانلەدەستدان بەهۆی هەورەبرووسکەوە."
هەرێم دڵشاد دەڵێت: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە مامۆستا بوو، خەڵکی ناوەندی شارۆچکەکە بوو، تەمەنی زیاتر لە 35 ساڵان بوو."
دوای گەیاندنی گەنجەکە بە نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق، گیانی لەدەستداوە و تەرمەکە بۆ پزیشکی داد گوێزراوەتەوە.
هاوکات ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە لیژنەیەک پێکهێندراوە کە بەنێو شارۆچکەکەدا دەگەڕێت بۆ پاککردنەوەی رێگەکان، ئاوەڕۆ و سەرەمەنهۆڵەکان، چاککردنەوەی تۆڕی کارەبا لەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.
ئاسۆ مستەفا گوتی، "پەیوەندییمان بە پارێزگای هەولێرەوە کردووە؛ تیمێک کە پێکهاتوون لە ئامێرەکانی پاککردنەوە بۆ پشتیوانی دەگەنە شارۆچکەکە بۆ پاککردنەوەی رێگەکان و لابردنی پاشماوەی لافاو."
تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە شارۆچکەی تەقتەق نزیکەی 15 ماڵ و دوو قوتابخانە، لە ناوەندی شاری کۆیەش چوار ماڵ لافاو زیانی دارایی پێگەیاندوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ