کەشناسی: پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت

17-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ "کەمێک" پلەی گەرما دادەبەزێت.
 
لە بارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سنووری باشووری هەرێمی کوردستان "تۆزێکی سووک" دەبێت و پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "بەهۆی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری بارسته‌ هه‌وای گه‌رمی زه‌ریای هیندی، به‌رزیی پلەی گه‌رما تاوەکو كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه بەردەوام دەبێت."
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی خێرایی با چالاک دەبێت بۆ 27 کیۆمەتر لە کاژێرێکدا، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و گه‌رمیان.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''