نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا تاوتوێی برەودان بە پەیوەندیی ئابووری دەکەن

17-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئەرمینیا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئەرمینیا
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسی میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوە. بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بواری ئابووری و بازرگانی گفتوگۆ کراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئەرمینیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ره‌وشى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا، خرانه‌ به‌ر باس و بيروبۆچوونيان له‌باره‌يانه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرد.
 
ئەوەش هاتووە، کە هه‌ردوولا ئاماده‌يى و خواستيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
 
له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرييان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان كرده‌وه‌".
 
رۆژی هەینی، 16-02-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
 
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە کرد، ''ئێستا کێشە و هەڕەشەکانی ئاسایشی ناوچەکە بوونەتە کێشە و هەڕەشەی جیهانی و لە هەر کوێیەکی جیهان کێشەیەکی ئەمنی هەبێت، کاریگەری و رەنگدانەوەی بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە؛ بۆیە میونشن گرنگترین کۆبوونەوەی ئەمنییە."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارە، لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، چەندین کۆبوونەوە و دیداری ئەنجام داوە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە دەڵێت، ''بێگومان متمانەکردن بە هەرێمی کوردستان وەکو کاراکتەرێکی سیاسی لە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق، خۆی رەوایی بەخشینێکی گەورەیە بۆ پێگە و کاریگەریی رۆڵی هەرێمی کوردستان؛ بۆیە بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن زۆر گرنگە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئەفسەری ئاسایشى نیشتمانى عێراق.

یەکێک لە "مەترسیدارترین" هەڕەشەکارانى ئەلیکترۆنى لە کەرکووک دەستگیر کرا

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین تۆمەتبارانى هەڕەشەى ئەلیکترۆنى لە کەرکووک دەیناسێنێت و پەرلەمانتار و بەرپرسانى ئەمنى و فەرمانبەرانى حکومى کردووەتە ئامانج.