رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، رۆژانی 19 تاوەکو 21ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان و دامەزراوەکانی سەر بە خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
رۆژە پشووەکان شەممە، یەکشەممە و دووشەممە دەگرێتەوە. عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارەکە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوەیە و رۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە."
بڕیارە 20ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
هەر بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، وەزارەتی پەروەردە رۆژانی 15 بۆ 21ی ئەم مانگەی کردووەتە پشووی فەرمی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ