رووداو _ دھوک
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دهۆک سێ کەس گیانیانلەدەستدا و 18 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەھا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی دهۆک - هەولێر نزیک گوندی تەلوە پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە؛ کە یەکێکیان پاس بووە و ئەوی دیکەش ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێت بووە.
بەگوتەی ئازاد تەھا، لەو رووداوە سەختەدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و 18 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، هێشتا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نازانرێ بەڵام ئەمڕۆ لە دهۆک باران بووە و مەودای بینین کەمبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ