ئەمینداری یەکگرتوو: سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا هەنگاوێکی عەقڵانی بوو

15-09-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن شاندی کوردستان لە بەغدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا راگەیاند و دەڵێت: "ئەگەرچی دواکەوت، بەڵام هەنگاوێکی عەقڵانیی بەجێ بوو."
 
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس [تویتەری پێشوو] لەبارەی سەردانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نووسیوویەتی: "سەردانی ئەمڕۆی وەفدی باڵای هاوبەشی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئەگەرچی دواکەوت، هەنگاوێکی عەقڵانی بەجێ بوو ، هیوادارم بەیەکڕیزی و چەسپاندنی داپەروەری ناوخۆ و سەرخستنی بەرژەوەندیی باڵای میللەت، زاڵبین بەسەر کۆسپەکانی رێگەدا."
 
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەشڵێت، "گەلی ئێمە شایانی خزمەتی زۆرترە، چاکسازیی ریشەیی و رێز لە کەرامەتی هاووڵاتی و دابینکردنی بژێوی و خزمەتگوزارییەکانی سەرەتاییترین مافی ئەو و ئەساسیترین ئەرکی دەسەڵاتە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 14-9-2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند سەردانی بەغدایان کرد.
 
شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان جگە لە سەرۆکەکانی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆکی حیزب و هاوپەیمانی کۆبوونەوە. 
 
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 17ى ئەیلوولی 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆببێتەوە، بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى رووداو لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر میکانیزمێک دەدرێت بۆ خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بڕەکەى. شاندى هەرێمى کوردستان داواى 775 ملیار دیناریان کردووە بۆ مووچەى فەرمانبەران بۆ ئەوەى لەگەڵ داهاتى ناوخۆ مووچە بدەن.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندەکە، شەوی رابردوو دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لە پەرلەمانی عێراق کرد و گوتی: "هەموومان بەیەکەوە یەکڕیز و یەکهەڵوێست داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین، کە ئەمە خۆی جێگەی تەقدیر و پێزانینە، هیوادارم بەیەکەوە بتوانین هەموو ئەو ماف و شایستە داراییانەی کە هی خەڵکی کوردستانە، دابینی بکەین."
 
هەروەها گوتی: "دوو پێشنیازی کورتخایەن و درێژخایەنمان خستووەتەڕوو کە شایستە داراییەکان خەڵکی کوردستان دابین بکرێت، بۆ چارەسەری درێژخایەن؛ لەوانەیە پێویستی بە تەشریع و هەندێ گۆڕانکاری و هەموارکردنی هەندێ یاسا هەبێت، کە بەیەکەوە دواتر کاری زیاتری لەسەر دەکەین. بەڵام بۆ چارەسەری ئێستا، دیارە لە یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، هەر بۆ ئەم بابەتەش هەندێ پێشنیازمان خستووتەڕوو و پێشوازیی لێکراو

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

فەهمی بورهان: لە دەوروبەری خانەقین، کوڵەجۆ و نەینەوا بەعەرەبکردن بەردەوامە

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی لە هەندێک ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین و کوڵەجۆ "جۆرێک لە بەردەوامیدان بە بەعەرەبکردن" دەبینن.