رووداو دیجیتاڵ
دوای سێ رۆژ لە خنکانی لە دەریاچەی دەربەندیخان، ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەد دۆزرایەوە.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئەمڕۆ (دووشەممە، 15-7-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کەمێک لەمەوبەر لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانەوە تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەد دۆزرایەوە."
مامۆستا سامان ئەحمەد لە مامۆستا دیارەکانی سنووری قەزای دەربەندیخان بوو و بە مامۆستا (سامانی کیمیا) ناسرابوو؛ لە رۆژی خنکانەکەیەوە جگە لە تیمەکان، هاونیشتمانیانی ناوچەکەش بۆ تەرمەکەی دەگەڕان.
قایمقامی دەربەندیخان گوتی، "مامۆستا سامان سێ رۆژ لەمەوبەر بۆ مەلەکردن چووبووە ناوچەی گەشتیاریی بانقۆین لە دەریاچەی دەربەندیخان و خنکابوو".
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ـی ئایار، زیاتر لە 1290 رووداوی ئاگرکەوتنەوە، خنکان و هەڵدێران روویانداوە و بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ