رووداو دیجیتاڵ
جووتیارێکی نموونەیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکات و لەبارەی داهێنانەکانییەوە لە بواری کشتوکاڵدا چەند سیمینارێکی لەو وڵاتە پێشکێش دەکات.
ئازاد محەممەد، جووتیاری نموونەیی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 15-07-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەسەر داوای کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمشەو گەشتی وڵاتی ئەمریکا دەکەم".
ساڵی 2023 کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر دوای بانگهێشتکردنی ئەو جووتیارە نموونەییە پێی دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت سەردانی ئەمریکا بکات و لە بارەی داهێنانەکانییەوە چەند سیمینارێک پێشکێش بکات. ئازاد محەممەد دەڵێت: "پار دەرفەتم نەبوو، ئەم ساڵ داوای ڤیزەم کرد و ڤیزەی یەک ساڵیم پێدرا".
ئەو جووتیارە نموونەییەی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەشتەکەیدا لە چەند شارێکی ئەمریکا سیمینار دەکات، بەتایبەت لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و شاری ناشڤیل.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەو جووتیارە نموونەییە سەرەتای ئایاری ئەم ساڵیش بۆ بەشداربوون لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بۆ کۆمپانیاکانی سەوزە و میوە چووە ئیتاڵیا و ئەو کات بە رووداوی گوت: "ئەورووپییەکان زۆر سەرسام بوون بە گژوگیای کوردستان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ