نرخی مریشک بەرزبووەوە و هەر کیلۆیەک 700 دیناری چووەتەسەر

15-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو 700 دینار بەرزبووەتەوە. مریشکفرۆشێک لە هەولێر دەڵێت، هۆکارەکەی جەژنە.
 
زەکەریا سەفین، فرۆشیاری مریشک لە شاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی مریشک بەرزبووەتەوە و ئێستا یەک کیلۆ بە 3500 دینارە."
 
سەرەتای ئەم مانگە نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە 2800 دینار، لە کاتێکدا کۆتایی مانگی رابردوو کیلۆی 2400 دینار بوو.
 
نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هێشتا خاوەن کێڵگەکان لە زیاندان، چونکە بەهۆی هەبوونی ڤایرۆس و مرداربوونی جووجکەوە تێچووی مریشک زۆرە و کەسیش ئاوڕ لە داواکارییەکانمان ناداتەوە."
 
نازم عەبدوڵڵا گوتی، "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی ڤاکسینی جووجک بێتە سەر هێڵ و خۆی لە رێگەی پسپۆڕانەوە هاوردەی بکات. ئێستا ساختەکاری لە ڤاکسینەکاندا دەکرێت و نزیکەی 20 جۆر ڤاکسین هاوردە کراون کە بێ کواڵیتین. ئەو کارە دەبێت حکومەت بیکات، نەوەک ئەوەی بازرگانی پێوەبکرێت."
 
سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، "لە جووجک، دەرمان و هەموو پێداویستییەکانی دیکەی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا ساختەکاری دەکرێت و خاوەن کێڵگەکان باجەکەی دەدەن."
 
نازم عەبدوڵڵا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، مریشکی بەستوو و هاوردەکراو قەدەخە بکات و گوتیشی، "ئەو مریشکەی هاوردە دەکرێت بەڕاستی شیاوی خواردن نییە، ئەگەر حکومەت قەدەخەی بکات و گرنگی بە بەرهەمی نێوخۆیی بدات، ئەو کاتە بەرهەمی کێڵگەکان هێندە زیاد دەبێت هەناردەی وڵاتانی دیکەش بکرێت."
 
بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن کە دەکاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشت، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆدا 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان خواستی زۆر لەسەر میشکی زیندووە تاوەکو بەستوو؛ بۆ دابینکردنی مریشکیش هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 
ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەیە:
 
- هەولێر 576 پەلەوەرخانە
- سلێمانی 727 پەلەوەرخانە
- دهۆک 344 پەلەوەرخانە
- هەڵەبجە 35 پەلەوەرخانە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''