8 بەرپرس و ئەندامی ئەنجوومەنی شاری مەریوان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن

15-06-2023
نیشانەکردن مەریوان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دادی پارێزگای سنە رایگەیاند، هەشت بەرپرس و ئەندامی ئەنجوومەنی شاری مەریوان لەسەر گەندەڵی دەستگیرکراون و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 10 کەسی دیکەش دەرچووە.
 
حوسێن حوسێنی، سەرۆکی دادی پارێزگای سنە، رۆژی 14-06-2023 رایگەیاند: سەرۆکی شارەوانیی مەریوان و براکەی، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی شاری مەریوان و ، برای ئەندامێکی ئەنجوومەنی شار و دوو سەرپێچیکاری دیکەش ئێستا لە زیندانن".
 
بەگوتەی حوسێن حوسێنی، 10 کەسی دیکەش کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، دۆسیەکانیان لە داواکاری گشتیی مەریوان، لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.
 
سەرۆکی دادی پارێزگای سنە گوتی: ئەو کەسانە گەندەڵییان کردووە، بەرتیلیان داوە و وەریانگرتووە، بەڵگەنامەیان ساختە کردووە و پارەیان سپی کردووەتەوە.
 
رۆژی 30-05-2023 دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای سنە رایگەیاند، سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی  شارەوانی شاری مەریوان لەسەر گەندەڵی دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
 
حوسێن حوسێنی ئەو کاتیش گوتبووی "بەپێی لێکۆڵینەوەکان، دەستگیرکراوەکان پارەیان لەو کەسانە وەرگرتووە کە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت خانوویان دروست کردووە، یان لە قەراخ شاری مەریواندا گۆڕانکاری نایاساییان کردووە".
 
سەرۆکی دادی پارێزگای سنە رۆژی 08-06-2023 رایگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، 30 کەس لە بەرپرسان، سەرۆکشارەوانی و فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاوازەکانی ئەم پارێزگایە لەسەر گەندەڵی سزا دراون.
 
بەگوتەی حوسێن حوسێنی، 13 بەڕێوەبەر و سەرۆکی شارەوانی، جێگرێکی سەرۆکی شارەوانی، 13 فەرمانبەر، 3 شارەزای فەرمی و هاونیشتمانییەک سزای زیندان، پێبژاردن، هەڵپەساردن، لێدانی قامچی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی حکومەتیان بەسەردا سەپێنراوە.
 
سەرۆکی دادی پارێزگای سنە هۆشداری داوە، هەر بەرپرس و فەرمانبەرێک گەندەڵی بکات، بەتووندی بەرەنگاری دەبنەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".