پەرلەمانی کوردستان دوای 63 رۆژ لە دووەم کۆبوونەوەی ئەم خولەی، جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە

15-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای 63 رۆژ لە دووەم کۆبوونەوەی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی 17ـی ئەم مانگ، کە دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی ئاسایی ئەم خولەی پەرلەمان.
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات 17ـی 5ـی 2023 لە دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خولی بەهارە بەشداربن کە بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان، لەو کۆبوونەوەیەدا چوار تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
 
بەپێی ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان، دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە دووەم کۆبوونەوەی ئەم خولەی بەهارەیەتی، لە 15ـی 3ـی 2023 بووە،  واتا نێوان هەردوو کۆبوونەوەی دووەم و سێیەم، دەکاتە 63 رۆژ.
 
پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممە، 17-5-2023 ئەم بابەتانەی تێدا تاوتوێ دەکرێت و دەنگیان لەسەر دەدرێت: 
 
یەکەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ـی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
 
دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ست لەكار كێشانه‌وه‌ی حەوت ئەندام پەرلەمان.
 
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی چەند ئەندامێکی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان و دانانەوەی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی دیکە لە شوێنیان.
 
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسا و پێشنیازە بڕیارێک به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
  
دەقی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

 

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/١٧ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
 
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، ژمارە (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ى فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (٧٨) و ماددەكانی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
 
دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی ( ١، ٢) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
 
1- عبدالستار مجید قادر.
2- عثمان علی سمایل.
3 - بدریە اسماعیل محمود.
4 - مسلم عبدالله رسول.
5 - هەورامان حەمەشریف حمەڕەشید.
6 - روپاك احمد رحمان.
7 - عمر عبدالله فتاح.
 
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لە لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٢٨، ٣٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
 
1 - دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).
2- دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی).
3- دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (دلێر عبدالخالق حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).
4- دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (سۆز عبدالقادر عبدالرحمن) لە لیژنەی (كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر).
5- دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
6- دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار).
7- دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی).
8- دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت).
9- دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە).
10 - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری).
 
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیارەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
 
1 - پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیاڤان عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک

ئاماری دهۆک: ئەمڕۆ 100٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".