رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ یەکەم پێشانگەی تەکنەلۆژی و زانیاری هەولێر "هایتێکس" بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو کرایەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگەکە رۆژانی 15 بۆ 17ـی نیسان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بە بەشداری 100 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ناخۆیی لە بواری تەکنەلۆژیا و تەکنەلۆژیای زیرەک و ئامیرە ئەلیکترۆنییەکان کراوە دەبێت.
هایتێکس دەبێتە پیشانگەیەکی ساڵانەی بواری ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیا و تەکنەلۆژیای زانیاری لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی: ژیریی دەستکرد، پەیوەندی، رۆبۆتیکس، کۆمپیوتەر و مۆبایل، ژێرخانی تۆڕی ئەلیکترۆنی و ئاسایش، سایبەر سکیۆریتی و تایبەتمەندی بەکارهێنەر، ریکلام و میدیا، تەکنەلۆژیای زانیاری و زانکۆکان، ئامیرە زیرەکەکانی تەندروستی، لەشجوانی، یاری ئەلیکترۆنی و ئامیرە پیشکەوتووەکانی وەکو درۆن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ