25 سزادراو بە لێبووردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئازادکران

14-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای لێبووردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ 25 حوکمدراوی نەخۆش، سەرجەمیان لە چاکسازییەکان ئازاد کراون.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 14-11-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ بە لێبووردنی تایبەت 25 سزادراومان ئازاد کرد، کە سەرجەمیان خەڵکی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بوون".
 
ئەوانەی ئازاد کراون لێبووردنی تایبەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان هەبووە کە 13-10-2024 دەریکردووە. بەڕێوەبەری چاکسازییەکان دەڵێت: "ئازادکراوەکان هەموویان نەخۆشن؛ هەیانە شێرپەنجەی هەیە و تیاشیاندایە جەڵتەی دەماخ لێیداوە".
 
رۆژی شەممە 05-10-2024، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندبوو، لە چاکسازییەکاندا 100 کەس دەستنیشانکراون کە پەککەوتەن یان نەخۆشی شێرەنجەیان هەیە بۆ ئەوەی لێبووردنی تایبەتیان بۆ دەربکرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، زیاتر لە 5700 حوکمدراو لە چاکسازییەکانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''