رووداو - بەغدا
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تانەی نەجمەددین کەریمی لەدژی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و رایگەیاند ئەو بابەتە ئیدارییە، تەشریعی نییە.
ئەمڕۆ (سێشەممە، 14-11-2017) دادگای فیدراڵی تانەی نەجمەدین کەریمی لەدژی بڕیاری لەکارلادانی لە پۆستەکەی وەکو پارێزگاری کەرکووک رەتکردەوە.
ئەیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوونەوەی کردووە، پێداچوونەوەی بۆ داواکاری بەڕێز نەجمەدین کەریم لەدژی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە؛ کە تانەی لە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران داوە بەهۆی ئەوەی لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لایانداوە".
هەروەها رایگەیاند "دادگا داواکەی (نەجمەدین کەریم)ـی رەتکردەوە و جەختی کردەوە لەوەی؛ ئەو بڕیارە ئیداری بووە، تەشریعی نەبووە بۆیە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ناتوانێت پێداچوونەوەی پێدا بکات".
دوای ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بە رێژەیەکی زۆر لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و لەنێویاندا کەرکووک، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگیی ئەیلوولدا دەنگی لەسەر لەکارلادانی نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ