لە ئامەد 201 کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

14-04-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 201 کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران. 
 
سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ هەینی، 14ـی نیسانی 2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە شاری ئامەد رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنی 50ـی دژ بە ماددەی هۆشبەردا 236 ئامانج دەستنیشانکراون. کاژێر 04:45 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە بەشداریی 2135 پۆلیس و جەندرمە و 20 سەگی راهێندراو ئۆپەراسیۆن دەستیپێکردووە. ئۆپەراسیۆنەکە دوای هەشت مانگ لە چاودێریی بەردەوام کراوە و تائێستا 201 کەس دەستگیرکراون".
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی پێنجشەممە، 13ـی نیسان ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەی لە دیلۆکی باکووری کوردستان رایگەیاند. دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە کۆی 179 تۆمەتبار 149یان دەستگیرکراون. 
 
بە گوتەی سلێمان سۆیلو، لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا لە ئەنجامی هەوڵەکانیان، مردن بەهۆی ماددەی هۆشبەر لە 941 کەسەوە بۆ 270 کەس کەمیکردووە، هەروەها گوتی، 126 هەزار کەس، کە ماددەی هۆشبەر بەرهەم دەهێنن و بازرگانی پێوە دەکەن لە زیندانەکانی تورکیادان. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.