تۆماری باری کەسێتیی ورمێ: پێنج ساڵە ژمارەی لەدایکبوون بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات

13-12-2021
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی تۆماری باری کەسێتیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە پێنج ساڵی رابردوودا ژمارەی لەدایکبوونی منداڵان لەو پارێزگایە بەردەوام رووی لە دابەزین بووە و ئەمساڵیش بەراورد بە ساڵی رابردوو، ژمارەی لەدایکبوون نزیکەی دوو هەزار کەس کەمتر بووە.
 
موحەڕەم ئەکبەرزادە، بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسێتیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، "لە 8 مانگی رابردوودا 34 هەزار و 873 منداڵ لەدایکبوون، بەڵام لە 8 مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا 36 هەزار و 645 کەس لەدایک ببوون؛ بەم پێیە ژمارەی لەدایکبوونی ئەمساڵ 4.6% دابەزیوە".
 
بە گوتەی موحەڕەم ئەکبەرزادە، گەشەی ژمارەی دانیشتوصانی پارێزگای ورمێ لە 1.76%ـەوە بۆ 0.91% کەمبووەتەوە.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی لەدایکبوون لە هەموو ئێران لەم ساڵانەدا رووی لە کەمبوونەوە کردووە؛ ساڵی 2015 ملیۆنێک و 570 منداڵ لەدایک ببوون، بەڵام ساڵی 2020 ملیۆنێک و 120 هەزار منداڵ لەدایکبوون.
 
حامد بەرەکاتی، بەرپرسی نووسینگەی بنەماڵە و قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، بەهاری رابردوو گوتی، "رێژەی لەدایکبوون لە چوار ساڵی رابردوودا یەک لەسەر چوار کەمبووەتەوە".
 
کێشە ئابوورییەکان و کەمیی هەلی کار بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی ژمارەی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و لە ئەنجامیشدا دابەزینی ژمارەی منداڵبوون دێنە ئەژمار.
 
ئەم بابەتە مەترسی لەسەر پیربوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێران دروستکردووە؛ بابەتێک کە دەتوانێت لێکەوتەی ئابووریی زۆری هەبێت.
 
کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لە کاتێکدایە، لە ساڵانی رابردوودا زۆرجار رێبەری ئێران پێداگریی لەسەر زیاترکردنی ژمارەی لەدایکبوون کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسراو بۆ حکومەتى فیدراڵى دەکرێت بۆ هاوتاکردنى مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى

چەند نووسراوێک ئاڕاستەى ئەمیندراێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان هاوتاى بەغدا بکرێت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لەگەڵ وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى فیدراڵ بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.