رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سێمێل – زاخۆ، کەسێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئایار لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا و ئۆپڵ روویداوە.
موقەدەم محەممەد سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ بە رووداوی گوت، بەهۆی ئەوەی شوێنی رووداوەکە سنووری ئەوان نەبووە، هاتووچۆی سێمێل پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو رووداوە کردووەتەوە.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆ، لە ساڵی 2022 دا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ