رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای بیستنی هەواڵی مردنی براکەی، ئەویش گیان لەدەست دەدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەک بەناوی ئیدریس رەسوڵ، خەڵکی گوندی دێڵزیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
یادگار ئیسماعیل، ئامۆزای ئەو هاونیشتمانییە بە رووداوی گوت، "برایەکی مام ئیدریس دوای چوار کاژێر کە هەواڵی کۆچی دوایی براکەی بیست، کۆچی دواییکرد."
یادگار ئیسماعیل ئاماژەی بەوەش کرد، "مام ئیدریس ریشسپیی بنەماڵەکەمان بوو، براکەشی عەدنان رەسووڵ، نەخۆشیی هەبوو، ئەمڕۆ دوای بیستنی هەواڵی مردنی برا گەورەکەی، نزیک کاژێر 09:00ی بەیانی کۆچی دواییکرد."
ئەو دوو برایە یەکێکیان لە ساڵانی شەستەکاندا لەدایکبووە و ئەوی دیکەشیان پەنجاکان. ئامۆزاکەیان گوتی، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە هەولێرەوە دەگەڕێننەوە زێدی خۆیان لە ئیدارەی سۆران و بەخاکیان دەسپێرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ