7 ساڵە هیچ پارەیەك بۆ دامەزراندنی کارگەی پەین تەرخاننەکراوە

13-05-2016
سیامەند کەریم
.....
.....
نیشانەکردن پەین
A+ A-

رووداو - هەولێر 

ماوەی 7 ساڵە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی بۆدامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنانی پەینی ئۆرگانی تەرخان نەکردووە، کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێریش پێیوایە ،بە دامەرزراندنی ئەو کارگەیە بەرهەمی پەینی کوردستان زیاتر دەبێت و هاوردەکردنی پەینیش، کەمدەبێتەوە.

زیاتر لە 7 ساڵە وەزارەتی کشتوکاڵ بەسوود وەرگرتن لە شارەزایی پسپۆڕانی ناوخۆ، داوای دامەزراندنی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی پەینی ئۆرگانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەک بۆ  ئەو پرۆژەیە تەرخاننەکراوە.

سەرەڕای ئاسانی دروستكردنی ئەو پەینە کە مادەی کیمیایی تێدانییە و پێی دەگوترێت کۆمپۆست، بەڵام تاوەکو ئێستا دروستكردنی شێوەیەكی پیشەسازی و بازرگانی بەخۆوە نەبینیوە هیچ كارگەیەكی خۆماڵی بۆ بەرهەمهێنانی كۆمپۆست نییە، بۆیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی نەمامگە و زەوییە كشتوكاڵییەكان ساڵانە بە هەزاران تۆن كۆمپۆستی کیمیایی هاوردەی كوردستان دەكرێت.

پێكهاتە سەرەكییەكانی كۆمپۆست بریتین لە پووش و قەسەڵی (گەنم، جۆ، نیسك و نۆك ) پەینی یۆریا، سوپەر فۆسفات، گەچ و ئاو بەپێی پێوست.بەرهەمهێنانیشی هێندە قورس نییە بە جۆرێک کە  جووتیار دەتوانێ هەر لە نێو زەوییەكەیدا دروستی بكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە