رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕياریدا گەشتە ئاسمانییەکان رابگرێت، هەردوو فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش داخران.
هەندرێن موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە.
هەندرێن موفتی گوتی: ئەم بڕیارە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عێراقەوە دەرکراوە بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران و بەشێوەیەکی کاتیشە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش هەمان بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی جێبەجێکردووە و گەشتەکانی بەشێوەی کاتیی راگرتووە.
ئەمشەو شەممە، 13-04-2024، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو گەشتە ئاسمانییەکان (هاتن و چوون)ـیان لە ئاسمانی وڵات راگرتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمشەو سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "لە وەڵامی هێرشی تاوانکارانەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەمان لە سووریا، ئۆپەراسیۆنێکمان بە درۆن و مووشەک بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ئەنجامدا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ