رووداو - سێمێل
لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سێیەم بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بەناوی "ک. ح" دەستگیرکرا، کە ژنێکی خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆکە.
دادوەر حەکیم عەبدولواحید، دادوەری داواکاری گشتیی سێمێل ھەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، "ئەمڕۆ 12ی ئەیلوولی 2022 لە گەڕەکێکی شاری دھۆک لەسەر سکاڵای ئێمە ئەو کەسە دەستگیر کراوە."
موقەدەم ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە رووداوی راگەیاند، "ئەو دوو کەسەی پێشتر دەستگیر کرابوون، لە گوتەکانیاندا گوتوویانە نەیانزانیوە رەفتارەکانیان بەو شێوەیە کاریگەرە و پەشیمان بوونەتەوە."
لە ماوەی مانگێکدا ئەمە سێیەم کەسە لەسەر بەکارھێنانی تۆڕی تیکتۆک [بە شێوەیەکی نەشیاو،] دەستگیر دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ