رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی دزیکردن باندێکیان دەستگیر کردووە کە 5 کەسن.
پۆلیس دەڵێت، "پێنج تۆمەتبارەکە 20 تاوانی دزیكردنیان لە سنووری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی دیکە لە شاری سلێمانی کردووە و دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا."
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە رووداوی گوت، تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانیانەوە لە سیتەک لەسەر سکاڵای هاونیشتمانیان دەستگیر کراون.
بەگوێرەی پۆلیس، (م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه، ع، ع لەدایكبووی 1999 – م، ج، ع لەدایكبووی 1983 – ش، ع، ك لەدایكبووی 1994)تۆمەتبارەکانن و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ