رووداو دیجیتاڵ
دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 4.8 و 4.5 پلەی رێختەر و بە جیاوازیی یەک خولەک، پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستانیان هەژاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای ئافاد، لە شارۆچکەی یەشیلیورتی سەر بە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەک کاژێر 04:39 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر لە قووڵایی 6.35 کیلۆمەتر، روویدا.
بەپێی راگەیێندراوەکە، بوومەلەرزەی دووەم، لە هەمان ناوچە لە کاژێر 04:40ـی دوانیوەڕۆ، بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە.
جگە لە هەندێک حاڵەتی ترسان، هیچ حاڵەتێکی برینداربوون بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەوە لە مەلەتی تۆمار نەکراون، بەپێی دەزگای ئافاد.
روودانی ئەو دوو بوومەلەرزەیە لەکاتێکدایە، کاژێر 20:48ـی ئێوارەی رۆژی 10-8-2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە هەمان شارۆچکەی دا. ئەوکات 23 کەس بریندار بوون.
رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکانی مەرەش و دەوروبەری، 50 هەزاری کەسی تێپەڕاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ