15 هەزار پەنجەماسی خرایە نێو ئاوی دەربەندی رانیە

12-06-2019
ڤینا موەفەق
ڤینا موەفەق
لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێی هەستاوە
لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێی هەستاوە
نیشانەکردن ماسی
A+ A-

رووداو - رانیە

بە مەبەستی دوڵەمەندکردن و پاراستنی سامانی ماسی، لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی 15 هەزار پەنجەماسی خستە نێو دەربەندی رانیە لە بەنداوی دووکان. 

پێشتریش ئەو لیژنەیە 75 هەزار پەنجەماسی بۆ بەنداوەکانی دەربەندیخان، سەروچاوە و ئاوەسپی دابینکردووە و بڕیارە بۆ چەند شوێنێکی دیکەش دابینبکرێت.

راوکردنی نایاسایی ماسی لە وەرزی زاوزێدا کێشەیەکە ساڵانە رووبەڕووی سامانی 
ماسی لە هەرێمی کوردستان دەبێتەوە. بۆ بەرهەمداربوونی ئەم کارەی لیژنەی کشتوکاڵ، ئەو ماسیگرانەی بژێوی ژیانیان لەسەر ماسییە داوای رێوشوێن و سزای تووندتر دەکەن بۆ ئەوانەی لە وەرزی گەراداناندا ماسی راودەکەن.

مانگانە 600 تۆن ماسی لە خوارووی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە هاوردەی سلێمانی دەکرێن. پێویستیی پارێزگای سلێمانی بۆ ماسی مانگانە 900 تۆنە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەرهەمی ماسی لە سلێمانی لە ساڵی 2018، 13 هەزار تۆن  بووە لەو ژمارەیە 700 تۆنی ماسی سەلەموون بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە