نوێترین پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ کەشوهەوا؛ 'ئەگەری بارانبارین هەیە'

12-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان هەور دەبێت و لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچەکانی دیکە "پرووشە باران" دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی لە تەواوی هەرێمی کوردستان باران بە رێژەی جیا دەبارێت.
 
لەبارەی خێرایی با، کە لە دوێنێوە لە بەشێکی هەرێمی کوردستان چالاکە، کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ خێرایی با زیاتر دەبێت و لە کاژێرێکدا دەگاتە 30 کیلۆمەتر. هەروەها "کەمێک" تۆز و خۆڵ لە ناوچەکان دەبێت.
 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەگەری بارانی کەم لە بەشێکی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک هەیە."
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە بە رووداوی گوت، "سبەی لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تاوەبارانی کورتخایەن دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نمەباران و لە ناوچە شاخاوییەکانیان تاوەبارانە."
 
ئاراس جەبار دەڵێت، سبەی خێرایی با بەردەوام دەبێت و لەدوای نیوەڕۆدا کەشوهەوا لە زۆرینەی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت و سبەی یەک بۆ دوو پلەی دیکەش نزم دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 31 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''