رووداو - دهۆک
رۆژانە لە هەرێمی کوردستان چەندین تۆن کیسی نایلۆن بۆ هەڵگرتنی سەوزە و میوە و پێداویستییەکانی دیکە لەلایەن خەڵکەوە بەکاردەهێنرێت. رۆژانە تەنیا لە سەنتەری شاری دهۆک نزیکەی 10 تۆن نایلۆن کۆدەکرێتەوە، کە رێژەی لە 2%ی زبڵ و خاشاکی ئەو شارە پێکدەهێنێت.
نەک تەنیا لە دووکان، بازاڕ و نانەواخانەکاندا، بەڵکو لە دەرمانخانەکانی کوردستانیشدا کیسی نایلۆن بەکاردەهێندرێت، لەکاتێکدا کەرەستەیەکی زیانبەخشە هەم بۆ کاڵا و خواردەمەنییەکان و هەم بۆ دەرمان و ژینگەش.
لە هەرێمی کوردستان هەزار و 100 دەرمانخانە هەن، ئەگەر رۆژانە بەشێوەیەکی گشتی هەر دەرمانخانەیەک 80 کەس سەردانی بکات و دەرمان بکڕێت، ئەوا رۆژانە 88 هەزار کیسی نایلۆن بەکاردەهێنرێت، کە ساڵانە دەکاتە زیاتر لە 32 ملیۆن کیسی نایلۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ