کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

12-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکێش دەڵێت، دووشەممە شەپۆلێکی کورتی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت، سبەی و دووسبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت؛ گوتیشی، "رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە چەند شوێنێکی جیا باران دەبارێت و هەمان رۆژ کۆتایی دێت".
 
بە گوتەی ئاراس جەبار، لە سێشەممەی داهاتووەوە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، بە جۆرێک لە هەولێر و سلێمانی 30 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکات؛ لە هەڵەبجە و دهۆکیش دەگاتە 30 پلە؛ هەرچی لە کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانە دەگاتە 34 بۆ 35 پلەی سیلیزی.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 23 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 24 پلەی سیلیزی
 زاخۆ؛ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 24 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 29 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 30 پلەی سیلیزی

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''