رووداو-مێردین
ئاک‌پارتی داوای لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد، بەربژێرەکەیان لە بری ئەحمەد تورک بەربژێری هەڵبژێردراوی هەدەپە بۆ گەورە شارەوانیی مێردین دەستبەکاربێت، بەپاساوی ئەوەی ناوبراو کەسێکی بەساڵاچوو و نەخۆشە و بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکەی کەسێکی شیاو نییە.
به‌مه‌به‌ستی شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك به‌ربژێری هه‌ڵبژێردراوی هه‌ده‌په بۆ گه‌وره شاره‌وانیی مێردین، كه پێشتر به‌پێی بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی له كاره‌كه‌ی دوورخرابووه‌وه، ئاكپارتی رۆژی 10-4-2019 داواکارییەکی ئاراستەی نووسینگەی شارەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردن کرد بۆ ئەوەی مەهمەت ڤەجی کاهرامان-ی بەربژێری پارتەکەیان بكرێته سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانیی مێردین، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكرایه‌وه.
هاوكات نووسینگه‌ی شاره‌كانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمیسیاران کرد به‌پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ئه‌حمه‌د تورك.
ئاكپارتی دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی، نووسراوێكی دیكه‌ی داواكاریی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كرد. ئه‌مجاره به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك كه‌سێكی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆشه و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی گه‌وره شاره‌وانیی مێردین كه‌سێكی گونجاو نییه و داوایانكرد به‌ربژێره‌كه‌یان كه ده‌نگی دووه‌می مێردین‌ی به‌ده‌ستهێناوه بكرێته شوێنگره‌وه‌ی به‌ربژێری هه‌ده‌په، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د تورك به‌ربژێری هه‌ده‌په بۆ گه‌وره شاره‌وانیی مێردین به به‌ده‌ستهێنانی 56.24%ی ده‌نگه‌كان، براوه‌ی یه‌كه‌می مێردین بوو. مه‌همه‌ت ڤهجی كاهرامان به‌ربژێری ئاكپارتی به به‌ده‌ستهێنانی 38.53%ی ده‌نگه‌كان له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ