رووداو-هەولێر
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان د. رێواز فایەق بە دەنگی 72 پەرلەمانتار بووە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
دوای ئەوەی ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە وەزیری هەرێم ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرا.
رێواز فایەق بەربژێری فراکسیۆنی یەکێتی و شادیە نەوزاد، لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەربژێر بوون و دوای دەنگدانی پەرلەمانتاران د.رێواز فایەق بە 72 دەنگ بەرامبەر بە 16 دەنگی شادیە نەوزاد، بووە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوای هەڵبژاردنی له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سوپاس سه‌رجه‌م فراكسیۆن و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان دەکەم و له‌رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه سوپاسی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م بۆ به‌خشینی ئه‌و متمانه‌یه، له‌م ئه‌ركه نوێیه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌باشترین شێوه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان دێته دی".
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەش چوار کەسی دیکە لە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی بوونەتە وەزیر سوێندی یاساییان خوارد کە بریتی بوون لە؛
1-لەنجە ئیبراهیم عەبدولڕەحمان لە شوێنی د. ڤالا فەرید (پارتی)
2- شیرین یونس عەبدوڵڵا عەزیز لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی (یەکێتی)
3- هیمداد ساڵح بیلال محەممەد لە شوێنی ئایدن مەعرووف (بەرەی تورکمانی)
4- باپیر کامەلا لە شوێنی عەبدوڵڵا مەحموود محەممەد (سۆسیالیست)
رێواز فایەق
لە 1-7-1977 لە کەلار لەدایکبووە
بەكالۆریۆسی هەیە لە یاسا، ماستەر و دكتۆرای هەیە لە یاساى تایبەت
پسپۆڕی وشارەزایى هەیە لە یاسا و یاساى نێودەوڵەتى و یاساى شارستانى
یاریدەدەرى دادوەر بووە لەدادگاى بەرایى دەربەندیخان
لێكۆڵەرى داد بووە لەدادگاى بەرایى دەربەندیخان
بەرپرسى بەشى یاسایى بووە لەپەیمانگەى تەكنیكى سلێمانى
سەرۆكایەتى دەستەى خوێندنى تەكنیكى و مامۆستاى زانكۆی پۆلیتەکنیكی سلێمانی بووە
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە
ماوەی دوو خولە پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ