بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا بەشێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی دهۆک چۆڵبوون

11-06-2021
هونەر رەشید
چەند کەپرێکی گەشتیاری لە دهۆک. وێنە: رووداو
چەند کەپرێکی گەشتیاری لە دهۆک. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمساڵ بەهۆی بۆردوومانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک خاڵین لە گەشتیار. ئەو کەسانەش کە لە چەند ساڵی رابردوودا پرۆژەی گەشتیاریان دروستکردوون ئەمساڵ کەوتوونەتە سەر زەرەر. 
 
هاونیشتمانییەکی گوندی رێوانی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ کە شەڕێكی چڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکەی لەو ناوچە هەیە، ساڵی رابردوو بە بڕی 80 هەزار دۆلار کەپری گەشتیاری دروستکردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ پێشوازی لە زۆرترین گەشتیار بکات، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، گەشتیار چۆن سەردانی دەکەن کە دەبینن لە کاژێرێکدا تورکیا 20 تۆپ دەهاوێتە ناوچەکە. 
 
لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سێ ساڵی رابردوودا 500 کەپری گەشتیاری دروستکراون و لە دوو ساڵی رابرووشدا گەشتیارێکی زۆر دەهاتنە ناوچەکە، بەڵام رەوشی گەشتیاری پێچەوانە بووەتەوە. 
 
حاجی عوبەید، خاوەنی پرۆژەیەکی گەشتیارییە و لەبارەی ساڵانی رابردوو دەڵێت، گەشتیار لە بەغدا و موسڵەوە دەهاتن بۆ هەرێمی کوردستان، پێشتر تەلەفۆنیان دەکرد و داوای کەپریان دەکرد، بەڵام ئێستا هیچ تەلەفۆنیان بۆ نایەت، بەهۆی بۆردوومانەکان کەس ناچێتە ناوچەکەیان. 
 
خاوەن پرۆژەیەکی دیکە بە ناوی ژیار ئەبووبەکر لەبارەی ساڵانی رابردوو دەڵێت، خێزان دەچوونە کەپرەکانیان و دوو سێ شەو دەمانەوە، بەڵام ئێستا خێزان لە هەولێر، سلێمانی و بەغدا دەچنە ناوچەکەیان و لەناکاو تۆپێک بەر چیایەک دەکەوێت. ئەوەش دەبێتە هۆی ترسانی گەشتیارەکان و ناوچەکە بەجێدە‌هێڵن.
 
لە دەڤەری بەرواری باڵا و گولیان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە درێژایی 10 کیلۆمەتر زیاتر لە 500 کەپری گەشتیاری ئاوەدانکراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.