مستەفا هیجری بۆ حیزبەکانی باشووری کوردستان: هیوادارم بەدەم بانگەوازەکەی کاک مەسعودەوە بچن

11-05-2023
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی ناوەندی رێبەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، ئێستا باشووری کوردستان رووبەڕووی کێشەی زۆر بووەتەوە، دەشڵێت، هیوادارە بەدەم بانگەوازی سەرۆک بارزانییەوە بچن. لەبارەی گەڕانەوەی شاندی ئێران لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە دوای دانانی تاجە گوڵینە، مستەفا هیجری گوتی " چاوەڕێی ئەوەمان لێیان دەکرد".
 
یادگەی نیشتمانیی بارزانی رۆژی پێنجشەممە، 11-05-2023 بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیران و میوانداریی دەیان شاندی باڵای نێوخۆیی و بیانی کرایەوە.
 
لە رێوڕەسمەکەدا، مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی رێبەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە لەمێژە باسی دیالۆگ دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی کورد، ئەزموونیش نیشانیداوە بێجگە لە دیالۆگ و هاوئاهەنگیکردن، هیچ رێگەیەکی دیکە بۆ کورد نییە. دەبێ لەمەودوا ئەو رێگەیانە بگرینەبەر بۆ ئەو کێشانەی ئێستا هەن لەنێو کورد دا و لە داهاتووشدا دێنە پێش. سەردەم سەردەمی دیالۆگ و دۆزینەوەی چارەکانە لەلایەن حیزبە سیاسییە بەرپرسەکانەوە".
 
لەبارەی بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانیش بۆ کۆبوونەوە و دیالۆگی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، مستەفا هیجری گوتی "ئێستا باشووری کوردستان رووبەڕووی کێشەی زۆر بووەتەوە، هیوادارم بەدەم بانگەوازی کاک مەسعودەوە بچن".
 
شاندی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دا کرد، بەڵام دوای دانانی تاجە گوڵینە لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا، شوێنەکەیان بەجێهێشت، ئەمەش بەهۆی ئامادەبوونی نوێنەری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بوو. لەوبارەوە بەرپرسی ناوەندی رێبەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گوتی "کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکێکە لەو حکومەتانەی ناوچەکە کە چاوی بە نەتەوەکانی وڵاتەکەی و بەتایبەت کورد هەڵنایەت، ئەوان بەرنامەیان ئەوەیە کە کورد و نەتەوەکانی دیکە پاکتاو بکەن، بۆیە کاتێک نوێنەری حیزبێکی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا دەبینن، ئەوە بە دڵی ئەوان نییە. لەجیاتی ئەوەی بیربکەنەوە کە ئەوانیش لەجیاتی ئەوەی ئەو هەموو کێشە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییانەی کە لە ئێران کەڵەکە بوون، لە رێگەی دیالۆگەوە چارە بکەن؛ ئەوە رەفتاریانە، ئێمە هەر ئەو چاوەڕوانییەمان لێیان هەیە".
 
مستەفا هیجری گوتی، "پرسی کورد لە رۆژهەڵات، پەیوەست نییە بە حیزب و پێشمەرگە و ئۆپۆزیسیۆنەوە، پرسی کورد داخوازییەکی رەوایە، دەیەوێ لە چنگ زوڵم و زۆرداری رزگاری بێت، ئەگەر ئەوان حیزبی دیموکراتیش لەنێو ببەن، ئەو خەباتە نابڕێتەوە، وەک لە رابردووشدا سەرکردەکانی ئێمەیان تیرۆرکرد و پێشەوا قازی محمەممەدیان لەسێدارەدا، بەڵام خەباتی کورد رۆژ بە رۆژ برەوی سەندووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".