رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی سبەی چوارشەممە بڕیاری دا و دەڵێت، "سبەی چوارشەممە، کە دەکاتە 12ی نیسانی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەوامی فەرمی دەبێت."
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمشەو 11-04-2023 حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کراوە، لە هەمانکاتدا، لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، "بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى کوردستان، کە هۆشداریى داوە لەبارەى شەپۆلێکى (باران بارینى بەلێزمە) و (هەورە برووسکە) و (ئەگەرى لافاو)، بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاراستنى سەلامەتیى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا پشووى فەرمى رابگەیێنن."
هەروەها وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، "دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دراوە لە ئەگەری نالەباری کەشوهەوا بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پشووی فەرمی رابگەیەنن."
تاوەکو ئێستا تەنیا لە زانکۆی چەرموو بە فەرمی پشوو بۆ رۆژی چوارشەممە 12-04-2023 راگەیێندراوە و زانکۆکە دەڵێت، لەسهر راسپاردهی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیی حكومهتی هەرێمی کوردستان و لهپێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و فهرمانبهران و مامۆستایان، ئهنجوومهنی زانكۆکەیان بڕیاریدا رۆژی چوارشهممه 12-04-2023 بكاته پشوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ