تۆڕی میدیایی رووداو مامەڵەی خراپی ستافی یونسکۆ بەرامبەر رۆژنامەڤانێکی سەرکۆنە دەکات

11-03-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو زۆر دڵگرانە لە مامەڵەی خراپی ستافی رێکخراوی یونسکۆ-UNESCO بەرامبەر پەیامنێری تۆڕەکە پەیام سەربەست و کامێرامانەکەی لەکاتی سەردانیی ئۆدری ئازوولەی، بەڕێوەبەری گشتیی یونسکۆ بۆ شاری موسڵ. رووداوەکە لە رۆژی 7ـی ئازاری 2023، رۆژێک پێش رۆژی جیهانیی ژنان لە موسڵ روویدا. 
 
رۆژنامەڤانەکەی تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن ستافی یونسکۆ-UNESCO و کارمەندی ئەمنییەوە بەهێز دەکرێتە دەرەوە تەنیا لەبەر ئەوەی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، پرسیارێکی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی یونسکۆ کردبوو. ئەو کارە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی رۆژنامەڤانی و ئازادیی رادەربڕینە. رووداو وەکو دامەزراوەیەکی هەواڵیی لە ناوچەیەکدا کاردەکات کە ئازادیی رۆژنامەڤانی و مافەکانی مرۆڤ زۆرجار دەکەونە ژێر هەڕەشە، بۆیە پێمانوایە ئەو کارەی یونسکۆ تەواو پێچەوانەی ئەو بەهایانەیە کە رێکخراوەکە دەبێ پارێزگارییان لێبکات. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو داوادەکات رێکخراوی یونسکۆ-UNESCO بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو رەفتارەی بەرامبەر پەیامنێرەکەمان کرا. داوا لە رێکخراوی یونسکۆ دەکەین هەنگاوی رژد و خێرا بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە دووبارە نەبوونەوەی رووداوی لەو شێوەیە، بۆ پێشاندانی نیازپاکیی رێکخراوەکە لە بەرز راگرتنی بەهاکانی ئازادیی رۆژنامەڤانی و ئازادیی رادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ. 
 
ئێمە باوەڕی تەواومان هەیە کە دەبێ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەکو یونسکۆ نموونەیی بن و بەرگری بکەن لە مافەکانی رۆژنامەڤانان بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ ترس و گێچەڵی پێکردن کارەکانیان ئەنجامبدەن. ئەو رەفتارەی ستافی یونسکۆ بەرامبەر بە پەیامنێرەکەمان پێشێلکارییەکی تەواوی ئەو بنەمایانەیە.
 
تۆڕی میدیایی رووداو
11ـی ئازاری 2023

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاژانسەکە ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە 70 کەس و گرووپ کە "قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن".

ئاژانسێکی بەریتانی بۆ رووداو: لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قاچاخچییەکانی کۆچبەران دەبینەوە

گوتەبێژی ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسییە هاوبەشەکان، لەوانە گرووپەکانی قاچاخچیی کۆچبەران دەبنەوە. دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە 70 کەس و گرووپ کە قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن.