لە پێنجوێن بووک و زاوایەک لە رۆژی هاوسەرگیرییاندا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن

10-12-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 10-12-2021، لەسەر رێگەی پێنجوێن - سەیدسادق رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون کە بەهۆی سەختیی برینەکانیان، دووانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون. یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش تایبەت بوو بە بووک و زاوایەک. 
 
رووداوەکە لە نزیک گوندی کەوڵۆز لەسەر رێگەی پێنجوێن سەیدسادق روویداوە کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب و تۆیۆتا لاندکرووزەردا بووە. کاوان داود، رێپێدراوی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە ئۆتۆمبێلی بووک و زاواکە تێپەڕاندنی هەڵەی کردووە."
 
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە هاتووچۆی پێنجوێنەوە بە رووداو دراون، تەندروستیی بووک و زاواکە باشە و لە نەخۆشخانەی سەیدسادق چارەسەریان بۆ کراوە. 
 
ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بووک و زاواکەدا تووشی رووداوەکە بووە، ئۆتۆمبێلی کارمەندێکی هاتووچۆی پێنجوێن بووە. رێپێدراوەکەی هاتووچۆی پێنجوێن گوتی، "لە پێنجوێنەوە لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی بەرەو سەیدسادق چووە و لە رێگە تووشی رووداوەکە بووە. گوتیشی، خۆی و کچێکی بەهۆی خراپیی باری تەندروستییان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی گوێزراونەتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاژانسەکە ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە 70 کەس و گرووپ کە "قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن".

ئاژانسێکی بەریتانی بۆ رووداو: لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قاچاخچییەکانی کۆچبەران دەبینەوە

گوتەبێژی ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسییە هاوبەشەکان، لەوانە گرووپەکانی قاچاخچیی کۆچبەران دەبنەوە. دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە 70 کەس و گرووپ کە قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن.