رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماڵئاوايی له كۆنسووڵى گشتيى ئيمارات کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 10ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیینێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا سوپاسى ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كۆنسووڵى گشتيى ئيماراتی له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ رۆڵى له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه كۆنسووڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵيى خۆى به كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ