هێمن میرانی: ئەم ساڵ هەرێمی کوردستان بایۆمەتری و هەژماری من تەواو دەکات

10-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بەردەوام دەبێت.
 
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، "حکومەتی کوردستان تاوەکو سەری ساڵ بایۆمەتری و هەژماری من تەواو دەکات."
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ باسی لە کۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەولێر کرد و گوتی، "بەرهەمی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەت؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە تاوەکو کۆتایی ساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."
 
هەروەها ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی راسپاردەی کۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجوومەنی ئابووری فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان."
 
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگداوە بە "ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتەوە تاوەکو مانگی ئاب و، بەردەوام بوون لەسەر خەرجکردنی مووچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی دارایی 2024."
 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، مووچەی مانگی حەوتی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
 
پێشتر حکومەتی عێراق مووچەی مانگی هەشتی بۆ هەرێمی کوردستان ناردبوو، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەکو مووچەی مانگی حەوت دابەشی کرد.
 
ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن، دوو رۆژی لەسەر یەک لە 8 و 9ی ئەم مانگەدا، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و شەوی رابردوو راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاری دا بە پێشکەشکردنی راسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێم [ـی کوردستان]، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''